له‌ گرێ سپی 8 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ شارۆچكه‌ی گرێ سپی 8 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌، له‌ شاره‌دێی "سلووك"ـی سه‌ر به‌ "گرێ سپی" له‌ گونده‌واره‌كانی باكووری "ره‌ققه"‌ روویداوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، "روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ" رایگه‌یاند، "ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ شاره‌دێی سلوكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی روویداوه"‌.

شاره‌دێی "سلووك" و شارۆچكه‌ی "گرێ سپی" دوای ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌. توركیا داوا ده‌كات ئه‌و ناوچانه‌ بكرێنه‌ "ناوچه‌ی ئارام"

سه‌رچاوه‌: RT

ئ.ر