"تورکیا ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر کۆبانێ دەکات"
ئەنقەرە دەیەوێت ھەسەدە لە ناوچە سنوورییەكانی كۆبانێ بكشێتەوە
K24 - ھەولێر
سوپای توركیا و میلیشیاكانی سووریای سەر بە ئەنقەرە، ئامادەكاری بۆ ھێرشكردنە سەر كۆبانێ دەكەن.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت "هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان ئامادەکاری بۆ هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ھێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە کۆبانێ دەکەن".
روانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکردووە "ئامانجی هێزەکانی تورکیا لەو هێرشە بۆ سەر کۆبانێ بۆ ئەوەیە گوشار بخەنە سەر هێزەکانی هەسەدە، تاوەکو لە ناوچە سنوورییەکانی کۆبانێ بکشێنەوە".
ھ.م