رێکخراوێکی ئەمەریکی هاوکارییەکانی دەگەیەنێتە پەنابەرانی هەرێمی کوردستان
بۆ ماوەی شەش مانگ هاوکاری پەنابەران دەکات
K24 – ههولێر:
رێکخراویsamaritans purse ئەمەریکی کە رێکخراوێکی کریستیانی خێرخوازە، بۆ ماوەی شەش مانگ هاوکاریی بەسەر پەنابەرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکات.
ئەو رێکخراوە بە هاوکاری وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای خێرخوازیی بارزانی کەلوپەلەکان کە جلوبەرگ، پێخەف و کەلوپەلی خێمە لەخۆ دەگرن دابەش دەکەن.
خالید جەمال، بەڕێوەبەری گشتی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان، هەستاوە بە هەماهەنگی کردن لە نێوان رێکخراوەکە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئەولەویەتی لە هاوکارییەکان بۆ پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان دەبێت لە بەردەڕەش بەوەی ئەو کامپە نوێیە و زیاتر پێویستی بە هاوکارییە.
زیاد لە 10 هەزار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لە کەمپی بەردەڕەش لە قەزای بەردەڕەش نیشتەجێبوون، لای خۆیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو پەنابەرانەی بەسەرکردەوە و پاڵپشتی حکوومەتی هەرێمی بۆ راگەیاندن.


H.J