دوایین زانیاری له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی شاری قامشلۆ
جگه له گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی تا ئێستا 14 بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه
K24- قامشلۆ:
په‌یامنێری كوردستان 24 له شاری قامشلۆ رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی شاری قامشلۆ، به لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی په‌یامنێری كوردستان 24، یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌ی قادسیه‌ی كچان بووه و له رێگه‌ی مۆتۆڕسكلێكی مینڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراوه و 2 كه‌س تێیدا بریندار بوونه.
هه‌روه‌ها گوتی: دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه له سه‌ر شه‌قامی وه‌حده له ناو بازاڕی قامشلۆ له رێگه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراون، كه یه‌كێكیان له نزیك خاڵێكی سه‌ربازی سوپای سووریا له ناوچه‌ی چوارگۆشه‌ی ئه‌منی روویداوه.
تیمه‌كانی كوردستان 24 له شاری قامشلۆ رایانگه‌یاند، زانیاری جیاواز له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستداوانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه بڵاوده‌كرێنه‌وه، هه‌ندێك زانیاری ئاماژه به گیانله‌ده‌ستدانی 5 كه‌س و هه‌ندێكیش باسی گیانله‌ده‌ستدانی 8 كه‌س هه‌ندێكی دیكه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی 11 كه‌س ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام نێردراوی كوردستان 24 له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لامی ئه‌و شاره دووپاتیكرده‌وه، تا ئێستا 14 بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3 ته‌قینه‌وه‌ی جیاواز له شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویاندا و زه‌ره‌ر و زیانی زۆری گیانی و ماڵی به‌دواوه بوو.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت دواجار ئه‌و هێرشانه به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا ساغ ببنه‌وه.
H.B