هاوپه‌یمانی فه‌تح هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕینی مادده‌ی 140 ده‌كات
سه‌ركردایه‌تی كورد: نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بۆ ئه‌و ماددانه ببرێت كه مافه‌كانی كوردی تێدا ده‌سته‌به‌ر كراوه
K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی فه‌تح هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕینی ماده‌ی 140 ده‌ستوور ده‌كات، سه‌ركردایه‌تی سیاسی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڕوونی په‌یامی خۆیان به به‌غدا گه‌یاندووه، كه له هیچ دۆخێك‌دا رازی نابن ئه‌و مادانه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستانیان تێدا ده‌سته‌به‌ر كراون، هه‌موار و گۆڕانكاریان تێدا بكرێت.
میدیا عێراقییەكان بەناوی ھاوپەیمانی فەتحەوە بڵاویانكردوەتەوە، كە لێژنەی ھەمواركردنەوەی دەستووور لە پێناو پێكەوەژیانی پێكھاتەكان ماددەی 140 دەگۆڕن. ئەمە لە كاتێكدایە لە 30 تەمموزی ئەمساڵدا دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا، ئەو ماددەیە كۆتایی ناهێت تا ئەوكاتەی ئامانجەكانی بەدی نەهێن. له‌مباره‌شه‌وه بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەركردایەتی پارتی ده‌ڵێت: ده‌ستبردن بۆ مادده‌ی 140 به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تكراوه‌یه.
محه‌مه‌د عومه‌ر، كه پسپۆڕیكی دەستوورییه له‌مباره‌یه‌وه دەڵێت: قسەی ھیچ لایەنێكی سیاسی لەسەرووی دادگای باڵاوە نییە و ناتوانن ماددەیەك بگۆڕن، كە دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری مانەوەی داوە.
H.B