یه‌كێتی داوای پێكهێنانی لیستی هاوبه‌شی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كات

ھەر ھیچ نەبێت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم یەك لیست بن

K24 – هه‌ولێر:

یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەگەری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەگەڵ درووستكردنی لیستێكی ھاوبەشی لایەنە كوردستانییەكانە.

سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگه‌یاند، ئەوان وەك یەكێتی لەم قۆناغەدا بوونی لیستێكی ھاوبەش لە ئەگەری ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بە پێویست دەزانن.

هاوكات دیاری حوسێن، ئەندامی سەكردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، دۆخەكە لە عێراق بە جۆرێكە كە سەرجەم لایەنە سیاسییە كوردییەكانی گەیاندووەتە ئەو بڕوایەی ھەر ھیچ نەبێت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم یەك لیست بن.

لە عێراق خۆپیشاندانەكان بەردەوامییان ھەیە، ئاسۆیەكی روون دیار نییە، كە بزانرێت ئەم دۆخە بەرەو كوێ دەچێت، بەرپرسانی عێراقیش سەرقاڵی ئامادەكردنی یاسایەكی نوێن بۆ ھەڵبژاردنەكان، لە قسەكانی ئەندامه‌كه‌ی سەركردایەتی  پارتیشەوە دەردەكەوێت، كە باشترین شتێك بۆ كورد لەم قۆناغەدا، یەكڕیزی و یەك لیستییە لە ئەگەری ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا.