ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه
بڕیاره چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكات
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، پرسه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ر و كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، پڕۆژه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی عێراق، وه‌كو پڕۆژه یاساكانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرسى هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دواخستنى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان تاوتوێ ده‌كرێن.
دوای ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانانه‌ی له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه له به‌غدا و چه‌ند شارێكی عێراق به‌رده‌وامه، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، پڕۆژه‌یه‌كی بۆ دامه‌زراندنی كۆمیسیۆنێكی نوێی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ئاماده كرد. دوێنێش حكومه‌تی به‌غدا، هه‌ردوو پڕۆژه یاساكه‌ی په‌سند كرد و بڕیاره ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێن بۆ په‌سندكردنیان.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراق پێكهێناوه.
له ئاستی ناوخۆشدا، خۆپیشانده‌رانی عێراق، داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی عێراق ده‌كه‌ن و عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراقیش دوێنێ له راگه‌یه‌ندراوێكی پشتیوانی له داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراق كرد و رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی ئێستای عێراق جدی نین له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك.