بڕیارهكهی دادگای فیدڕاڵی له بارهی یاسای ههڵبژاردن جێبهجێ دهكرێت
پەرلەمان و حكوومەتی عێراق ناتوانن خۆیان له جێبهجێكردنی بڕیارهكهی دادگای فیدراڵ لا بدهن
K24- ههولێر:
ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دواخرا لەكاتێكدا كە دادگای باڵای فیدڕاڵی داوای ھەمواركردنەوەی دوو بڕگەی نێو یاساكەی كردووە، بەڵام پسپۆڕانی یاسایی ئەوە بە گرفت نازانن و باسی ئهوه دەكەن، بڕیاڕەكەی دادگا ئیلزامییە و ھەڵبژاردن بكرێت یان نا، پێویستە بڕیاڕەكەی دادگا جێبەجێبكرێت و پەرلەمان و حكوومەتی عێراق ناتوانن خۆیانی لێ لابدەن.
ئاماژە بەوەش دەكەن ھەڵبژاردنەكە بۆیە دواخراوە، چونكە چەند مانگێك پێویستە تا یاسایەكە ھەمواربكرێتەوە.
H.B