كوه‌یت ناكۆكییه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ره‌تده‌كاته‌وه
شاندێکی پەرلەمانی عێراق، سەردانی بەسرەیان کردووە
K24 – هه‌ولێر:
ماوەی چەند رۆژێکە کێشەیەکی دیکە لە نێوان عێراق و کوێت سەبارەت بە سنووری ئاوی نێوان هەردوو وڵات سەریهەڵداوە. دوای کێشمە کێشی زۆر، شاندێکی پەرلەمانی عێراق، سەردانی بەسرەیان کردووە و هاوکات، وەزیری بەرگری کوه‌یتیش بوونی ناکۆکی سەربازی و سنووری لەگەڵ عێراق ره‌تده‌كاته‌وه.
مانگی رابردوو حكوومه‌تی عێراق له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵای له دژی كوه‌یت تۆمار كرد و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئومه(په‌رله‌مان)ی كوه‌یتیش توڕه و نیگه‌رانن له‌و هه‌وڵه‌ی عێراق.
له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌وڵه‌تی عێراق كوه‌یتی به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی سه‌پاندنی ئهمرواقیعێكی نوێ تۆمه‌تبار كردووه.
به‌غدا راشیگه‌یاندووه، كوه‌یت ده‌ستكاری سنووری ئاویی نێوان عێراق و كوه‌یتی كردووه.
محه‌مه‌د به‌حر علوم، له 7ی ئابی رابردوودا نامه‌یه‌كی گه‌یاندووه‌ته ده‌ست سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ری وڵاتان كۆبووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی عێراقیان بۆ روون بكاته‌وه.
به‌غدا ره‌نگڕێژكردنی سنووری ئاوی به شێوه‌ی یه‌كلایه‌نه ره‌تده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها فه‌رمانی میری كوه‌یت كه له 2014 بۆ دیاركردنی سنووری ئاوی كوه‌یت ده‌ریكردووه، به پێچه‌وانه‌ی رێسا و یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانێت و ره‌تیده‌كاته‌وه.
ئوسامه شاهین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئومه‌ی كوه‌یت رایگه‌یاند، ئه‌و سكاڵایه‌ی دراوسێهكهی باكوورمان ئیستیفزازییه و ره‌فتارێكی نامۆش نییه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوه‌یتییه داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، وه‌ڵامی بابه‌تییانه‌ی عێراق بده‌نه‌وه و رێككاری ئه‌منی و دیپلۆماسی دژی عێراق بگرنه به‌ر.
ئه‌مڕۆش شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی به‌سره‌ی كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كانی سنووری نێوان عێراق و كوه‌یت.