گووگڵ ده‌یه‌وێت لە بواری بانکی کار بکات

ئەژماری بانکی بۆ بەکاربەرەکانی ده‌كاته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

گووگڵ هەوڵدەدات لە بواری خزمەتگوزاری بانکی کاربکات، بە جۆرێک لە پلانیدایە، ئەژماری بانکی بۆ بەکاربەرەکانی لە ساڵی داهاتوو بکاتەوە.

چەند سەرچاوەیەک بە "سی ئێن بی سی"یان راگەیاندووە، گووگڵ کە گەورەترین بزوێنەری گەڕانە، دەیەوێت هەنگاوێک بۆ بەکاربەرانی بگرێتە بەر کە چالاکی بانکی لە رێگەی گووگڵەوە ئەنجام بدرێت، بە تایبەت ئێستا کۆمپانیا تەکنەلۆژییە گەورەکان هەوڵی دەرکردنی کارتی بانکی دەدەن.

سەرچاوەکە بۆ "سی ئێن بی سی" ئاماژەی بەوە داوە، ئەژمارەکان لە رێگەی بانکی سیتی گرووپ و بە هاوکاری یەکێتی ستانفۆرد بۆ بیمە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رێکدەخرێن.