سوپای سووریا هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووری توركیا زیاتر ده‌كات

هێزه‌كان به‌ پێداویستی سه‌ربازییه‌وه‌ ره‌وانه‌ كراون

K24- هه‌ولێر:

هێزه‌كانی سوپای سووریا یه‌كینه‌ی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دێرك و عه‌ین دیواری رۆژئاوای كوردستان له‌ سه‌ر سنووری توركیا ده‌كات.

به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "روسیا الیوم"، ئه‌مڕۆ سوپای سووریا هێزێكی زیاتری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان كرد.

ئه‌و كه‌ناڵه‌ راشیگه‌یاند، ئه‌و هێزانه‌ به‌ پێداویستی سه‌ربازییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دێرك و عه‌ین دیوار كراون.

ماوه‌یه‌كه‌ سوپای سووریا له‌ ناردنی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ ناوچه‌ سنووریه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامه‌.

H.B