ئه‌ردۆغان: هه‌رگیز بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری "S-400"ی رووسی نابین
"هیوادارم له كۆتایی گفتوگۆكان له‌باره‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی "F-35"ی ئه‌مه‌ریكی بگه‌ینه ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی"
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، توركیا هه‌رگیز له‌پێناو پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری دژه‌مووشه‌كی "S-400"ی رووسی بێت.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له واشنتن له‌ناو فڕۆكه‌دا هاتوون و به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، "ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌ده‌یان، كارێكی ره‌وا نییه داوامان لێ بكرێت ده‌ست له "S-400"ی رووسی هه‌ڵگرین روو له دژه‌مووشه‌كی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی بكه‌ین. به ئه‌مه‌ریكییه‌كانیشمان راگه‌یاندووه، هه‌ر كاتێك مه‌رجی گونجاویان دیاریكرد، ده‌توانین پاتریۆتیش بكڕین، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له "S-400"ی رووسی هه‌ڵگرین و هیچ قسه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ناكرێت. ئه‌مه مافێكی سه‌روه‌ری ئێمه‌یه".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ببنه دوو هاوڕێی توركیا، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشمان له‌و پێناوه‌دان".
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاشكراشیكرد، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن ئه‌رێنی بوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری راست و درووست رێگه چاره‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان تێڕوانینه‌كانی واشنتن و ئه‌نقه‌ره.
گوتیشی: "هیوادارم له كۆتایی گفتوگۆكان له‌باره‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی "F-35"ی ئه‌مه‌ریكی بگه‌ینه ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی، ئه‌م جاره‌یان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكام له هه‌ڵوێسته‌كانی به ئه‌رێنیتر بونیاتنه‌رتر له جاران بینی".
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه هاتووه، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی دیداره‌كه‌یاندا له واشنتن داوای لێكردبوو، به ته‌واوی ده‌ست له بیرۆكه‌ی كڕینی دژه‌مووشه‌كی "S-400"ی رووسی هه‌ڵگرێت و روو له پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی بكات".
دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی له واشنتن كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه سازكرد، كه خاڵی ناكۆكی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیان.
H.B