گواردیۆلا لە نێوان بوون و نەبووندا؟

"فه‌لسه‌فه‌ی گواردیۆلا به‌جۆرێكه‌ رێگه‌ت نادات ئه‌گه‌ر به‌دوادچوونیشی بۆ بكه‌یت لێی تێبگه‌یت"

ئەم شێوازی یاریکردنەی گواردیۆلا دۆست و دووژمنی بۆخۆی زیاد کردووە. لە ڕاستیدا ڕاڤەکردنی گواردیۆلا بۆ تۆپی پێ و بەستنەوەی (چێژ و هۆش) بە تۆپی پێ لە مامۆستاکانییەوە سەرچاوە دەگرێت کە گواردیۆلا توانیوێتی پاش تێگەیشتنی پۆزەتیڤانەی: "ڕۆینس و کورۆیف و بێلسا" بۆ تۆپی پێ هەوڵی داوە کۆتایی بە چەق بەستووی ئەم هونەرە بێنێت لە سەردەمی تازەگەرێتیدا ڕۆڵی تۆپی پێ بۆ ناسینی ڕاستی و گەڕانەوە بۆ ڕەسەنێتی بوون ڕوون بکاتەوە، بە بۆچوونی گشت لایەکمان تێگەیشتنی پیپ گواردیۆلا بۆ تۆپی پێ لە ژێر ڕۆشنایی مامۆستاکەی بووە کە کرۆیفە، بەدیدی من گواردیۆلا بە هەڵە ئاماژەی بە تۆپی پێ نەکردووە و بۆیە لەو باوەڕشدایە کە هیچ ئایدیایەک ئەم فۆڕمە لەناو نابات، بەڵکو بەهێزتری دەکات، خەسڵەتی ڕاستەقینەی تۆپی پێ کە داهێنانە ئەم پیاوە زیاتر گەشەی پێدەدات .

بۆیە فەلسەی ئەم پیاوە لەسەر هەست و سۆزی تاکە کەسەکان ڕادەوەستێت وبەهایەکی خۆیی پێ دەدرێت کە ڕێگە نادات گشت کەسێک بە دروستی لە واتاکەی بکۆ ڵێتەوە و تێبگات. هەر وەها چەمکی فەلسەفەی تیکی تاکا دروسترە و گرنگی و چێژی تۆپی پێ دەردەخات بۆ گشت لایەک، تۆپی پێ وەک هونەر بەرهەمی بیرکردنەوەی داهێنەرانەیە، لێرەوە شوێنی بۆ چوونەکەی گواردیۆلا دەکەوین و فەلسەفەکەی بەکار دەهێنین تاوەکو گرنگی و مەزنی تۆپی پێ وەکو بیرکردنەوە و داهێنەرانە بناسین، کە ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە بوونی ڕەسەنی تۆپی پێیە. کەوابێت بۆ تێگەیشتن له ئەم فەلسفەیە دەبێت بزانین کە تۆپێ پێ چییه‌.؟

ئەگەریش فەلسەفەکە لە ناو بچێت ئەوا زۆر ئاساییە  چونکە گشت ته‌کتیک و پرینسیپێک سەرەتاو کۆتایی هەیە، پەیدا دەبێت و لەناو دەچێت. بەڵام لەناوچوونه‌کەی نەمانێکی ڕەها نیە و لە نێو تێهەڵکێشراوەکەدا دەمێنێتەوە، هەموو تێهەڵکێشێک لە تێز و دژە تێزی پێک دێت. لەهەمان کاتدا بە تەواوەتی لەناو ناچێت .

نوسینی: به‌هائه‌دین زه‌ڕایه‌نی

 bahdin zarayani