په‌رله‌مانی ئێران داوای لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی ده‌كات
حه‌سه‌ن رۆحانی گوتارێك له‌باره‌ی دۆخی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی "ئیسنا"ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، په‌رله‌مانی ئێران له‌سه‌ر داته‌پینی دۆخی ئابووری و خراپی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار، داوای لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێرانی كردووه.
ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی داواكاردنی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ رۆحانی، بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزینه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان.
له‌مباره‌شه‌وه موجته‌بی زو ئه‌لنور، پیاوی ئاینی و نوێنه‌ری شاری قوم له په‌رله‌مانی ئێران هۆكاره‌كانی داواكردنی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی له 4 خاڵدا كۆ ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- گوتاری په‌رته‌وازه‌كردنی كۆمه‌ڵگا كه حه‌سه‌ن رۆحانی په‌یڕه‌وی ده‌كات.
- جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئابووریی دووباره.
- نه‌بوونی كارامه‌یی له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له وڵات.
- دابه‌زینی به‌های دراوی ناوخۆیی به‌رامبه‌ر دراوه جیهانییه‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی 3 رۆژه به‌هۆی بڕیاری حكوومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بۆ سێ ئه‌وه‌نده، خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری گه‌وره شاره‌كانی كۆماری ئیسلامیی گرتووه‌ته‌وه و له توندوتیژییه‌كاندا تا ئێستا زیاتر له 30 كه‌س كوژراون، كه 17 كه‌سیان له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی سه‌ر به حكوومه‌تی تارانیش، بڕیاره ئه‌مشه‌و حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت گوتارێك له‌باره‌ی پلانی ته‌كنیكی و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین پێشكه‌ش بكات.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران پشتگیری خۆی بۆ بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له وڵاته‌كه‌ی نیشاندا و جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كرده‌وه، هاوكات لۆمه‌ی خۆپێشانده‌رانیشی كرد و به دوژمن و به‌رهه‌ڵستكاری شۆڕشی ناوبرد.
دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر تاران، ئێران رووبه‌ڕووی فشارێكی زۆری ئابووری بووه‌ته‌وه و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و فشارانه‌ش له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتان ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
H.B