سوپای پاسداران: رووبه‌ڕووی هه‌ر كه‌سێك ده‌بینه‌وه كه بیه‌وێت پشێوی له وڵات بهێنێته‌وه
په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل درێژ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سوپای پاسداران دووپاتیكرده‌وه، رووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره ره‌فتارێك ده‌بنه‌وه، كه ببنه هۆی هێنانه‌وه‌ی پشێوی و شێواندنی ئاسایشی ئێران.
له یه‌كه‌م به‌یاننامه‌یدا له‌باره‌ی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له دژی بڕیاری حكوومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین شه‌قامی ئێرانی ته‌نیوه، سوپای پاسداران په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و دۆخه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا و "نه‌یارانی شۆڕش" له ناوخۆی ئێران و میدیای سه‌ر به ئیسرائیل درێژكرد.
له به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای پاسداران‌دا هاتووه، "ئه‌وه‌ی له ئێران رووده‌دات، به پاڵپشتی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی و خانه‌واده‌ی په‌هله‌وی "بنه‌ماڵه‌ی شای پێشووی ئێران" و ئه‌و جه‌نگه ده‌روونییه ده‌كرێت، كه میدیاكانی سه‌ر به ئیسرائیل هه‌ڵیگیرساندووه".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "پاراستنی ئاسایشی وڵات و هێمنی سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵگا ئه‌ركێكی شه‌رعی و یاساییه، له رێگه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزه چه‌كدار و ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت".
سوپای پاسداران سوپاسی ئه‌و خه‌ڵكه ئێرانییه‌ش ده‌كات، كه به گوته‌ی خۆی "به‌رامبه‌ر به پیلانگێڕییه‌كانی "دوژمنان" چاوكراوه‌ن و ده‌توانن جیاكاری له نێوان داواكارییه‌كانی گه‌ل و كرده‌وه تێكده‌رانه‌كان بكه‌ن".
دووپاتیشیكرده‌وه، "رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و رێككارانه ده‌بنه‌وه، كه ده‌بنه هۆی زیان گه‌یاندن به ئاسایش و سه‌قامگیریی گشتی".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی بڕیاری حكوومه‌تی تاران بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بۆ سێ ئه‌وه‌نده، خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری زۆربه‌ی شار و ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه و تا ئێستا له توندوتیژییه‌كانداده‌یان كه‌س كوژراون و برینداربوون و ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌ت له‌ناو په‌رله‌مانیش كاردانه‌وه‌ی به‌جدوای خۆیدا هێناوه.
دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر تاران، ئابووری ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕووی فشارێكی زۆر بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B