133 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە تورکیا دەستگیر کران
هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت
K24 – ههولێر:
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، 133 کەسی سەربازیی لە تورکیا بەتۆمەتی پەیوەندیان بە کودەتاکەی ساڵی 2016 دەستگیر کران.
ئەنادۆڵ ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانە لە ئۆپەراسیۆنێک لە ئیزمیر دەستگیرکراون و سەر بە بزووتنەوەی گیولەنن.
لە ماوە سێ ساڵی رابردوو، بە تۆمەتی هەوڵی کودەتا، 77 هەزار کەس دەستگیر کراون و 150 هەزار فەرمانبەر و سەربازیش، لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
بەشێک لە وڵاتان، بە هاوپەیمانەکانی تورکیاشەوە، رەخنە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەگرن بەوەی، کودەتاکەی کردووەتە بیانوو تا نەیارانی لە تورکیا لەناو بەرێت و ئەردۆغانیش ئەو کەسانە بە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات تۆمەتبار دەکات.
Reuters