قهبارهی ههناردهی چهكی رووسیا زیاتر دهبێت
لە 2020دا
K24 – ههولێر:
پێشبینیدەكرێت قەبارەی ھەناردەكانی رووسیا لە چەك لە 2020دا روو لە زیادبوون بكات.
كۆمپانیای رووس ئابۆڕۆن ئێكسپۆڕت، كە تایبەتە بە ھەناردەی چەكی رووسی لە لێدوانێكیدا لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە پێشانگای دوبەی ئاسمانی 2019 رایگەیاندووە، ساڵی داھاتوو بەبەھای 13 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار كەرستەی سەربازی دەفرۆشن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەنجامەكانی كاری كۆمپانیاكەیان روونە، بەجۆرێك بەرھەمی زۆری سەربازیان ھەناردەكردووە و پێشبینیدەكرێت بەھاكەی تا 2020 بگاتە 13 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار و چاوەڕێشدەكرێت ساڵی داھاتوو ئەو ژمارەیە تێپەڕێنێت.
رووسیا دووەم گەورەترین ھەناردەكاری چەكە لە جیھاندا و بەگوێرەی پەیمانگای سیپری، لە 2019دا سەدا 21ی فرۆشی چەكی لە جیھاندا پێكھێناوە.