بانكهكانی لوبنان دهستیان به كار كردهوه
ئەوەی بڕیاریان دا لە كەرتی بانكەكاندا دۆخێكی كاركردنی گونجاو بڕەخسێنن
K24 – ههولێر:
بانكەكانی لوبنان دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا مانیان لە كاركردن گرتبوو، ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی دیكە دەستیان به كار كردهوه.
كۆمەڵەی بانكەكان و یەكێتی سەندیكاكان لوبنان لە بەیاننامەیەكی ھاوبەشدا رایانگەیاندووە، بڕیاری دووبارە كاركردن لە ئەنجامی ئەو كۆبوونەوەیە دێت، كە لە نێوان ئەنجوومەنی ئیدارەی كۆمەڵەی بانكەكانی لوبنان و یەكێتی سەندیكاكان ئەنجامدرا، ئەویش دوای ئەوەی بڕیاریان دا لە كەرتی بانكەكاندا دۆخێكی كاركردنی گونجاو بڕەخسێنن، لەسەر ئەو بنەمایەش داوا لەسەرجەم لقەكانی بانكەكان كرا لە لوبنان كە دەرگاكانیان بە ڕووی خەڵكدا بكەنەوە و چالاكییەكانیان دەستپێبكەنەوە.
كۆمەڵەی بانكەكان و یەكێتی سەندیكاكان لوبنان لە بەیاننامەیە ھاوبەشهكهیاندا داوایان كرد، رێوشوێنی بەپەلە بگیرێت بۆ پێكھێنانی حكوومەتێك كە
بتوانێی بەرگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانی بگرێت.