چارەکێک کوادریلیۆن دۆلار قەرز.. چەند ساڵی پێویستە بۆ دانەوەی

قەرزەکانی ئێستای جیهان 320% لە کۆی بەرهەمی ناوخی جیهان پێکدەهێنن

K24 – هه‌ولێر:

لە دروستبوونی ئەزەلەوە، ئەو هەسارەی لەسەری دەژین چەندین گۆڕانی ریشەیی جیۆلۆجی و کەشوهەوایی و تەنانەت دیمۆگرافیشی بەخۆیەوە بینیەوە، بەڵام ئەو گۆڕانکاریانە بە خێرایی روویان نەداوە، دەستەواژەکانی وەک چاخی پالیۆزیک و چاخی میسۆزیک و چاخی بەردین ئاماژەن بۆ کاتی جیاواز کە بە گوتەی زانایان ملیۆنان ساڵی خایاندووە.

بەڵام سروشت بە تەنیا ملیۆنان ساڵی پێویستە بۆ گۆڕانکاری، بەڵام ئەگەر مرۆڤ لە ماوەیەکی کورتدا یاخود ساتێک لەو مێژووە دوورو درێژە قورسایی بخاتە سەر خۆی و جیهان، ئەوا ماوەیەکی زۆر درێژ و هەوڵێکی ئێجگار زۆری دەوێت بۆ چارەسەری، هاوشێوەی گۆڕانکارییە کەشوهەواییەکانی زەوی، بۆ ئەوەی ئەو بارگرانییە لەسەر خۆی لا بدات.

بە گوێرەی داتاکانی پەیمانگەی پارەدارکردنی نێودەوڵەتی، قەرزەکانی ئێستای جیهان 320% لە کۆی بەرهەمی ناوخی جیهان پێکدەهێنن, کەو ئەوەش زیاترە لە چارەکە کوادریلیۆنێک دۆلار، یان بە سانایی 250 ترلیۆن دۆلار، کە بە بەو شێوەیە دەنوسرێت 250,000,000,000,000 یاخود 250 و 12 سفر بەدوای یەک.

 ئەو ژمارەیە بە واتای چی دێت؟

- پەیمانگەی پارەدارکردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتی دا کە 14 ئەم مانگە بڵاوی کردووە، ئاماژەی بەوەداوە کە دۆخی دارایی ئاڵۆزە، قەرزەکانی جیهان 7.5 ترلیۆن دۆلار لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ زیادبووە، بەوەش لە ئاستی پێوانەیی نزیکبووەتەوە کە 250 ترلیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت.

 - دەتوانین بڵێین نرخەکانی سوود زۆر نزمە لە جیهان ئەوەش هۆکارێکی ئەو هەڵاوسانەیە لە قەرزەکان، کە ئەمریکا و چین پێشەنگی وڵاتە قەرزدارەکانن و 60% گەشەی کۆی قەرزەکانی هەموو جیهان ئەمساڵ پێکدەهێنن.

- زیادبوونی بارگرانی قەرزەکان بەو واتایە دێت، ئەو وڵاتانە دووچاری کێشە دەبنەوە لە داهاتوودا، سەرەڕای ئەوەی گوشارە بەهێزەکە، دۆخی گوزەرانی بەشێک لە وڵاتانیش سەخت دەکات، بەوەش پەیمانگەکە پێشبینی دەکات 60% ئابووری جیهان لە ساڵی 2020 گەشەیەکی لاوازیان هەبێت.

- بەگوێرەی لێکدانەوەکانی رۆژنامەی میترۆ،" ئەگەر هەر چرکەیەک دۆلارێک کۆبکەینەوە ئەوا جیهان پێویستی بە حەوت ملیۆن ساڵە بۆ دانەوەی قەرزەکانی، بەڵام ئەگەر بڕەکەی بەرزبکەینەوە واتە لە هەر چرکەیەکدا 230 دۆلار پاشەکەوت بکەین ئەوا بۆ ساڵی 4000 هەزاری زایینی دەتوانین قەرزەکان بدەینەوە.

ئایا قەرزەکان لە زیادبوونن یان لە کەمبوونەوە؟

- ئابووریناسان لە پەیمانگەی پارەدارکردنی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکەن کۆی قەرزی جیهان بەربەستی 255 ترلیۆن دۆلار لە کۆتایی ئەمساڵ بشکێنێت، ئەمریکا و چینیش لە پلەی یەکەمی قەرزدارەکان بمێننەوە.

- بەوەش خواستی وەبەرهێنەران بۆ پارەدارکردنی کۆمپانیاکان لەو وڵاتانەی قەرزیان زۆرە کەم دەبێتەوە، بە زۆری هەستیار دەبن بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکان لە وڵاتەکە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر سەرمایە و دەرفەتی کار لە وڵاتەکە.

- هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی قەرز بەهێزی بازاڕی قەواڵەکان، کە قەبارەکەی لە 87 ترلیۆن دۆلارەوە بۆ 115 ترلیۆن دۆلار تا ناوەڕاستی ئەمساڵ بەرزبوونەوەی تۆمارکردکردبوو، ئەوەش بە دەسەڵاتی حکوومەتەکان، کە پشکی سەروەرییان لە بازاڕەکان لە 40% ساڵی 2009 بۆ 47% بەرزبووەتەوە.

- جێگەی ئاماژەیە قەرزەکانی حکوومەت بۆ نزیکەی 70 ترلیۆن دۆلار کە دەکاتە 82% کۆی بەرهەمی ناوخۆ بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، بە جۆرێک لە دوو دەیەی رابردوو قەرزەکان نزیکەی 20 ترلیۆن دۆلار بوو، ئەوەش بە واتای ئەوە دێت لەو کاتەوە ساڵانە بە تێکڕا 2.5 ترلیۆن دۆلاریان لەسەر کەڵەکە بووە.

- بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی دۆیتچە بانک کە لە مانگی ئەیلوولی رابردوو بڵاویکردووەتەوە، ئابوورییە سەرەکییەکان لە جیهاندا، قەرزەکانیان بە تێکرا 70% لە کۆی بەرهەمی ناوخۆیان بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەرزترین رێژەیە لە ماوەی 150 ساڵی رابردوودا، جگە لە جەنگی دووەمی جیهانی نەبێت.