ناوەندێك كێشەی خواردن و كەمخەوی منداڵان چارەسەر دەكات

ناوەندێکی تایبەت بە چارەسەری سرووشتی بۆ منداڵان دەکرێتەوە

K24 - ھەولێر

بۆ یەکەمجار ناوەندێکی تایبەت بە چارەسەری سرووشتی بۆ منداڵان، لە شاری دیاربەکری باکووری کوردستان کرایەوە، لە ناوەندەکەدا چەندین راهێنانی سرووشتی بەو منداڵانە دەکرێن کە ناکامن، یان کێشەی خواردن و بەپێ رۆیشتنیان هەیە، دایک و باوکی منداڵانیش پێشوازی لە کردنەوەی ئەو ناوەندە دەکەن.

لەو ناوەندەدا لە رێگەی خستنە ناو ئاو و مەساجەوە، كێشەی ئەو منداڵانە چارەسەر دەكرێت كە كێشەی خواردن یان رۆیشتن و خەوتنیان ھەیە.

ژنێك كە بۆ چارەسەری كەمخەوی منداڵەكەی بردووەتە ئەو ناوەندە دەڵێ، بۆ دووەم جارە سەردانی ئەو ناوەندە دەكەم و ھەستم كردووە منداڵەكەم بەرەو باشی دەچێت.

ھ.م