ئەمەریکا ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا ئاشکرا دەکات
چارەنووسی سوپای ئەمەریکا لە سووریا دیاری دەکرێت
K24 – ههولێر:
ژەنەڕاڵ کێنت مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی سوپای ئەمەریکا رایگەیاند، 500 سەربازی ئەمەریکا لە باکووری سووریا ماون.
راشیگەیاند، هێزەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە سووریان و لە چەند هەفتەی داهاتووش ئۆپەراسیۆنەکانیان دژ بە داعش چڕتر دەکەنەوە.
سەرەتای ئەم مانگەش، سوپای ئەمەریکا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان بۆ جەنگی دژ بە داعش لە سووریا دەهێڵنەوە.
دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان، ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا دەستیپێکرد و بەهۆیەوە چەند ناوچەیەکی سنووری کەوتە دەست سوپای تورکیا و میلیشیاکانی لە سووریا.
H.J