یوڤێنتۆس به‌بێ كریستیانۆ ریمۆنتادایه‌كی گه‌وره‌ی كرد
یوڤی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌ستێره‌كانی تانگۆ شكستی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن گۆڕی
یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌بێ كریستیانۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد، كاتێك به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به ئاتڵانتا هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 13 نۆڤێمبه‌ری 2019، له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس بووه میوانی ئاتڵانتا، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له خوله‌كی 56 رۆبن جۆسێنس گۆڵی پێشكه‌وتنی ئاتڵانتای تۆمار كرد، دواتر له چاره‌گی كۆتایی یارییه‌كه یوڤێنتۆس ریمۆنتادای كرد.
سه‌ره‌تا گۆنزالۆ هیگواین دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، پاشان له خوله‌كی 92 پاوڵۆ دیبالا ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاتڵانتا گه‌وره‌تر كرد و گۆڵی سێیه‌می بۆ خانمه‌پیره‌كه زیاد كرد.
یوڤێنتۆس به 35 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی پته‌وتر كرد، له به‌رامبه‌ردا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئاتڵانتا له خوله‌كی 22 له پله‌ی پێنجه‌م دێت.