ھاوپەیمانان بە زمانی كوردی ھەڕەشە لە داعش دەكەن
یه‌كه‌مجاره هاوپه‌یمانان به زمانی كوردی به‌یاننامه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - ھەولێر
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به زمانی كوردی رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان فراوانتر ده‌ستپێكردووه.
بۆ یه‌كه‌مجار هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌یاننامه‌یه‌كی به زمانی كوردی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات، ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێ و فراوانتریان ده‌ستپێكردووه و چه‌ندین چه‌كداری داعشیشیان كوشتووه و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ستگیركردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژە بەوەكراوە، كه به‌هۆی جێگیركردنی هێزه‌كانییان له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت وه‌ستابوو، به‌ڵام جارێكی دیكه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان توندتر و فراوانتر بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.

ھ.م