سێڵفییه‌ك بووه‌ته هۆی پێكدادانی دوو فڕۆكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان نه‌كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی سێڵفییه‌كه‌وه، دوو فڕۆكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ئاسمانی ژاپۆن تێكشكاوون. هه‌رچه‌نده رووداوه‌كه له ساڵی رابردوو روویداوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان نه‌كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان رووداوه‌كه له (6ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2018) له ئاسمانی ژاپۆن و له كاتی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ یه‌كتر، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری (ئێف18) و (سی130)، كه 7 فڕۆكه‌وانیان تێدابوون، خۆیان به‌یه‌كدا كێشا و تیمی فڕۆكه‌وانی هه‌ردوو فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
دوای لێكۆڵینه‌وه، ده‌ركه‌وتووه، یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كان، كتێبێكی به‌ده‌سته‌وه بووه و خه‌ریكی سێڵفی گرتن بووه و به‌و هۆیه‌وه رووداوه‌كه روویداوه.
Смертельное селфи американского летчика-истребителя. Фото https://t.co/UCzhKpcrBw pic.twitter.com/rU0XbqVNxJ
— Ivan O'Gilvi (@o_gilvi) November 22, 2019
Search and rescue operations continue for U.S. Marine Corps aircraft that were involved in a mishap approximately 200 miles off of the coast of Japan around 2:00 a.m. Dec. 6.
— III MEF Marines (@IIIMEF) December 6, 2018
View full press release: https://t.co/xU9TbaqKsV pic.twitter.com/Qqta4xZ1Vi