ڤیدیۆ.. چه‌ند تێبینییه‌ك به ده‌ست و خه‌تی تره‌مپ ده‌كرێته گۆرانیه‌كی "رۆك"
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگ ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌لێكس كلیمێنت، به‌ڕێوه‌به‌ری داهێنانه‌كان له نیۆیۆرك، تێكستی چه‌ند تێبینییه‌كی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته گۆرانیێكی "رۆك" و، گرته ڤیدیۆكه‌ی ئه‌و گۆرانییه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگ ده‌داته‌وه.
تره‌مپ له تێبینییهكانیدا ده‌ڵێت: "هیچم ناوێت، هیچم ناوێت. ئاڵوگۆڕم ناوێت. به زیلینسكی "سه‌رۆكی ئۆكرانیا" راده‌گه‌یه‌نم، كه ئه‌وه‌ی راسته ئه‌نجامی بدات. ئه‌مه دوایین قسه‌كانی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه"، كه ئه‌مانه‌ش چه‌ند قسه‌یه‌كن له چه‌ند تێبینییه‌كی تره‌مپ وه‌رگیراون و رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو وێنه‌گرێك له كۆشكی سپی توانی له تۆماركردنی ئه‌و قسانه سه‌ركه‌وتوو بێت.
somebody on twitter today: trump's weird hand-scrawled denial today sounds like a ramones song.
— Alex Kliment (@SaoSasha) November 21, 2019
me: pic.twitter.com/mynZjx0E0M
تره‌مپ ئه‌و گوتانه له وه‌ڵامی پرسیاری "چیت له ئۆكرانیا ده‌وێت؟" ده‌خوێنێته‌وه، كه گۆردۆن سۆندلاند، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ركا ئاراسته‌ی تره‌مپ كردبوو.
سه‌رچاوه: تویته‌ر + میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا
H.B