کەمکردنەوەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق ناکۆکی یاسایی دروست دەکات
لێژنه‌ی یاسایی: به‌ر له کەمکردنەوەی ژمارەی کورسییەکان پێویسته ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه
K24- به‌غدا:
پرۆژە یاسایی پێشنیازکراوی سەرۆککۆماری عێراق بۆ کەمکردنەوەی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به رێژه‌ی له ٣٠%، لە رووی یاساییەوە ناکۆکی ده‌خاته نێوان لێژنەی یاسایی و لێژنەی ھەمواری دەستوور.
له‌مباره‌شه‌وه به‌سمه به‌سیم، ئەندامی لێژنەی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەگەر به‌ر له پرۆسه‌ی دەنگدان بە یاسای ھەموارکراوی ھەڵبژاردنەکان، ئەو بەندەی دەستوور ھەموار نەکەینەوە کە تایبەتە بە رێژەی کورسیەکانی پەرلەمان، ئەوا لە رووی یاساییەوە ناتوانین دەنگ بە کەمکردنەوەی ژماره‌ی كورسییه‌كان بدەین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی یاسایی ده‌شڵێت: "لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ئێستا رێژەی دانشتوان و دەنگدەر لە زیادبوونە، لەبەر ئەوە گومانی تێدا نیە کە ئەم یاساییە ھەمواری دەستوری دەوێت، واتا لە دانشتنی داھاتوو دەبێت ئەو بابەتە یەکلایی بكرێتەوە، لە لێژنەی ھەمواری دەستووریش ئەمە گفتوگۆی زۆری لە بارەوە کراوە و ناشتوانین بە بێ ھەمواری دەستوور ئەو یاساییە تپەڕێنین".
له به‌رامبه‌ریشدا ئارام ناجی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتیش دەلێت: لایه‌نه كوردییه‌كان ڤیتۆیان لە سەر کەمکردنەوەی کورسی پەرلەمانی نیە، به‌ڵام به‌وه مه‌رجه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كوردسییه‌كان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق وه‌ك به یه‌كسانی بێت.
لێژنەی ھەمواری دەستوور بە لێژنەی یاسایی راگەیاندووە، دەرچەیەکی یاسایی بۆ کەمکردنەوەی کورسیەکان بدۆزنەوە، بۆ ئه‌وه‌ی لە دەستووردا ئەو بەندەی کە تایبەتە بە رێژەی کورسیەکان ھەموار نەکرێتەوە، بەڵام لێژنەی یاسایی ئەمە بە نایاسایی دەزانێت و لەم رۆژانەشدا لە بەیاننامەیەك بۆچوونی یاسایی خۆیان لەو بارەیەوە دەخەنە روو.
H.B