توندوتیژی له‌ سۆشیال میدیا به‌ دیارترین دیارده‌كانی توندوتیژی دژی ژنان داده‌نرێت

بڕیاری کردنەوەی سەنتەری جێندەر لە سەرجەم زانکۆ حکوومی و ئەھلیەکانی ده‌درێت

K24- سلێمانی:

لە ھەڵمەتی 16‌ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئه‌نجامی ڕاپرسیەك لەسەر ئەو توندوتیژیانەی لە رێگەی سۆشیال میدیاوە بەرامبەر چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی ژن ئەنجام دەدرێت، لەلایەن چەند مامۆستایەکی زانکۆ خرانەڕوو.

بەگوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسیەکە، ئەو توندوتیژیانەی کە لە رێگەی ئەکاونت و سۆسیال میدیاوە ئەنجام دەدرێن، بەیەکێك لە دیارترین دیاردەکانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان دیاری کراون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری کردنەوەی سەنتەری جێندەر لە سەرجەم زانکۆ حکوومی و ئەھلیەکانی دا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بەشێوەی زانستی و ئەکادیمی رۆڵیان لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری ھەبێت.

به‌ گوێره‌ی ئەو ئامارانەی ساڵانە لەسەر ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر ژنان ئەنجام دراون، دەردەکەویت كه‌ بە شێوەیەکی  بەرچاو سۆشیال میدیا ھۆکاری ھەڵکشانی توندوتیژیەکانە، کە بەشێکی زۆریان بریتین لە بەکارھێنانی وشەی نەشیاو  و سووکایەتی پێکردن و ترساندن و ھەڕەشەکردن، کە ئەمەش زۆر جار بە کوشتن یاخود خۆکوشتن کۆتایی ھاتووە.

H.B