"رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زۆرترین ھەلی كار دەڕەخسێنێت"
ئومێدێك بۆ كاسبكاران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و بودجه، بووه‌ته جێگای دڵخۆشی كاسبكاران و ئابووریناسانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، له داهاتوودا زۆرترۆین هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێت.
كاسبكاران بە نزیكبوونەوەی نێوان ھەولێر و بەغدا دڵخۆشن و دەڵێن: بە رێێكەوتنی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، ئیدی ئێمەش لە سارد و سڕی بازاڕ رزگارمان دەبێت و جموجۆڵی ئابووری دەستپێدەكاتەوە.
له به‌رامبه‌ریشدا ئابووریناسان لەو باوه‌ڕه‌دان، ھاتنی بەشە بوودجەی ھەرێمی كوردستان كاریگەری لەسەر كەرتی تایبەتیش دەبێت و زۆرترین ھەلی كار دەڕەخسێت.
گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و بودجە ھەنگاوی باشی بڕیوە، ھەردوولا نیەتی رێككەوتنیان هه‌یه، چڕوپڕی گفتوگۆكانیش لەم كاتەدا بۆ ئەوەیە، بەر لە ناردنی پرۆژەی یاسای بودجەی ساڵی 2020ی عێراق لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا چارەسەربكرێن و ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای بودجه بەجۆرێك دابڕێژرێت، كه رەزامەندی ھەردوولای لەسەربێت.
H.B