وەزارەتی تەندرووستی دوو تاقیگە و نۆرینگەیەك و سه‌نته‌رێكی چاو داده‌خات
سه‌نته‌ره‌كه‌ی چاو بۆ لێپێچینه‌وه ده‌درێته دادگا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26/22/2019، دوو تاقیگه و نۆڕینگهیهك و سه‌نته‌رێكی چاوی له هه‌ولێر داخست.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەڕێوەبەرایەتی پشکنین و بەدواداچوونی سەر وهزارهكه، دوو تاقیگە و نۆرینگەیەكی لە گەڕەکی هەولێری نوێ و سه‌نته‌ری EMCی چاوی له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری هه‌ولێر داخستووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه، هۆكاری داخستنیان پابەندنەبوونیان بووه بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندرووستی و کەموکوڕیان لە جێبەجێکردنی رێنماییەکاندا هه‌بووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، سه‌نته‌ره‌كه‌ی چاو، كه‌لوپه‌لی پزیشکیی به‌سه‌رچووی به‌كارهێناوه و به‌و هۆیه‌وه‌ش بۆ لێپێچینه‌وه دراوه‌ته دادگا.
ئ. م