هه‌وڵی زیادكردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت

گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:

بڕیاردەری لێژنەی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كە ئاگاداری گفتوگۆكانی نێوان ھەولێر و بەغدایە ئاشكرای دەكات: ھەوڵی شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئەوەیە بەشە بوودجەی ھەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020 لە 12.67% زیاتر بكرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، كە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككەوتن، كە رۆژانە 250 ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێمی كوردستان لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە ھەناردەی بكرێت.