ناسنامەی ئەو داعشانە ئاشكرا دەكرێت كە بە كوشتنی كوردانی ئێزدی تۆمەتبارن

لێكۆڵینەوە لە رەگەزنامەی 160 ئەندامی رێکخراوی داعش كراوە

K24 - ھەولێر

نەتەوە یەکگرتووەکان، رەگەزنامەی ئەو چەکدارانەی داعش ئاشکرا دەکات، کە بە کوشتنی کوردانی ئێزیدی تۆمەتبارن.

کەریم ئەسەدخان، سەرۆکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق رایگەیاند،  لێکۆڵەرەکانیان رەگەزنامەی 160 ئەندامی رێکخراوی داعشییان ئاشکرا کردووە کە بە کوشتنی کوردانی ئێزیدی لە ساڵی 2014 تۆمەتبارن و ئێستا خەریکی ئامادەکردنی سکاڵای یاسایی لەسەریان.

نزیکەی دوو ساڵە، ئەو تیمەی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان و بە دیکومێنتکردنی تاوانەکانی داعش لە عێراق پێکهاتووە.