تورکیا رێگری لە پلانێکی ناتۆ دەکات
تورکیا واژۆکردنی پلانێکی ناتۆ بۆ دژایەتی کورد بەکاردەهێنێت
K24 – ههولێر:
تورکیا رەتی دەکاتەوە واژۆ لەسەر پلانی رێکخراوی ناتۆ، رێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکوور، بۆ پاراستنی وڵاتانی بالتیک و پۆڵەندا بکات تا ئەو کاتەی ناتۆ هێزەکانی یەپەگە لە سووریا بە "تیرۆرست" نەناسێنێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ناتۆ نزیکە لە واژۆکردنی رێککەوتنێک بۆ پاراستنی رۆژهەڵاتی ئەوروپا، بەڵام تورکیا رەتی کردووەتەوە وەکو ئەندامێکی ناتۆ واژۆ لەسەر رێککەوتنەکە بکات تا ئەو کاتەی رێکخراوی ناتۆ یەپەگە دەخاتە لیستی تیرۆرەوە.
چەند وڵاتێکی ئەوروپا، داوایان لە ناتۆ کردووە، بۆ پاراستنیان لە "مەترسییەکانی رووسیا"، ناتۆ پارەی زیاتریان بۆ خەرج بکات بەوەی ئەوان بەڵگەیان هەیە کە مۆسکۆ بووەتە هەڕەشە بۆیان.
بۆ ئەم مەبەستەش ناتۆ پلانێکی ئامادەکردووە، بەڵام بۆ خستنە واری جێبەجێکردنی، پێویستی بە واژۆی ئەندامانیەتی.
RT