ئهنجوومهنی وهزیران چهند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دهكات
دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ دەکات
K24 – ههولێر:
ئهمڕۆ چوار شهممه 27/11/2019 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت و چهند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دهكرێت.
تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتین لە:
- گفتوگۆ کردن دەربارەی دوایین پێشکەوتنەکانی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی 2020.
- گفتوگۆکردن دەربارەی میکانیزمی رێکخستنەوە و یەکخستنەوە و گەڕاندنەوەکانی سەرجەم داهاتەکان بۆ وەزارەتی دارایی.
- - گفتوگۆکردن دەربارەی پڕۆژەی پێوەری ئاوی ماڵان.
- H.J