لە رووداوێکی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک سووتا
پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل
K24 – ههولێر:
بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەلار دەربەندیخان، چوار کەس برینداربوون
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هاتووچۆی گەرمیان: "بەیانی ئەمڕۆ (چوارشەمە) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جێب لاریدۆ و مازدا لەسەر پردی قەڵاتەپزان لەنێوان کەلار دەربەندیخان چوار کەس برینداربون، ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا لەو ڕوداوەدا دەکەوێتە نێو چەمەکەوەو ئاگر دەگرێت سەرنشینێک و شۆفێرێکی تێدایە برینداردەبن، هەروەها جێب لاریدۆکەش دوو کەسی تێدا بریندار دەبێت".
لە راگەیەندراوەکە هاتووە: "هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی دەربەندیخان رۆشتوون لەسەر پردی قەڵاتەپزان پێکیانداداوە، بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا احمد، سەبارەت بەهۆکارو شێوازی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆی ناحیەی باوەنورەوە دەستی پێکردوە".
H.J