"لە ئێران 7 ھەزار خۆپیشاندەر دەستگیركراون"
بەپێی ئاماری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ژمارەكە زیاترە
K24 - ھەولێر
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران ئاشكرای دەكات، كە زیاتر لە 7 ھەزار كەس بەھۆی خۆپێشاندانەكانی ھەفتەی رابردوو دەستگیر كراون.
حوسێن نەقەوی، گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لەكۆبوونەوەیاندا لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكان بۆیان دەركەوتووە كە زیاتر لە 7 ھەزار كەس بەھۆی خۆپێشاندانەكانی ھەفتەی رابردوو دەست بەسەر كراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، تاكو ئێستا ئاماری فەرمی رانەگەیاندراوە، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار بە لیژنەكەی ئەوانی گوتووە ژمارەی دەتگیر كراوان 7 ھەزار كەس دەبێت.
ھاوكات رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت ئەمنێستی باس لە گیرانی رێژەیەكی لەوەش زیاتر دەكەن.