سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات
لهگهڵ سهرۆك كۆماری توركیا كۆ دهبێتهوه
K24 – ههولێر:
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019/11/28، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و چاوی بە سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەرپرسە باڵاکانی تری ئەو وڵاتە دەکەوێت.
لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، تورکیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی هەر زوو بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئێستا سەردانەکە ئەنجام دەدرێت. لەو سەردانەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا دەکرێت.