ئەمەریكا ھێزی زیاتر رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكات

نزیکەی 60 بارهەڵگری سەربازیی رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی هەسەدە دەكات

K24 - ھەولێر

ئەمەریکا کاروانێکی دیکەی هێزەکانی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، ئەمەریکا نزیکەی 60 بارهەڵگری سەربازیی رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی هەسەدە کردووە، کە چەندین تانک و زریپۆشان هەڵگرتبوو و هێزەکەش لە شاری قامشلۆ جێگر کران.

لە دوو رۆژی رابردوودا و بە مەبەستی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی لە تربەسپی، ئەمەریکا کاروانێکی دیکەی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کردبوو.

ئەمە لەكاتێكدا لە دەستپێكی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان لە 9/10/2019، ئەمەریكا ھێزەكانی لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كشاندەوە، ئەمەش لەناوخۆ و دەرەوەی ئەمەریكا كاردانەوەی لێ كەوتەوە.