10 هەزار به‌ڕوو له چیاى ئه‌زمڕ و گۆیژه ده‌ڕوێندرێن
هه‌نگاوێكى گه‌وره‌ى نیشتمانییه
K24 – سلێمانی:
قایمقامى سلێمانى ڕایگەیاند، بڕیاره له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا نزیكه‌ى 10 هه‌زار به‌ڕوو له چیاى ئه‌زمڕ و گۆیژه‌ى سلێمانى بڕوێندرێت.
رۆژی چوارشه‌ممه، 27 تشرینى دووەم/ نۆڤێمبه‌ری 2019، ئاوات محه‌ممه‌د، قائیمقامى سلێمانى ڕایگەیاند، 10 هەزار به‌ڕوو له چیاى ئه‌زمڕ و گۆیژه ده‌ڕوێندرێن، ئه‌و‌ەش هه‌نگاوێكى گه‌وره‌ى نیشتمانییه و ئامانج لێى پاراستنى ژینگه و زیاتر سه‌وزكردنى چیاى ئه‌زمڕ و گۆیژه‌ى شارى سلێمانییە.
ڕاشیگەیاند، قۆناغى یه‌كه‌مى هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ستی پێ كردووه، كه هه‌ڵكه‌ندنى چاڵه‌كانه و هه‌فته‌ى داهاتووش هه‌ڵمه‌تێكى فراوان ده‌ست پێ ده‌كات بۆ ناشتنى هه‌زاران به‌ڕوو له هه‌ردوو چیاى ئه‌زمڕ و گۆیژه‌ى شارى سلێمانى.
ئاماژەى بەوەش کرد، پاراستنى ژینگه و سه‌وزكردنى رووبه‌رى سه‌وزایى، ئه‌ركێكى نیشتمانیى گه‌وره‌یه و هاووڵاتییانىش دەبێت هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بکەن، کە لە ئه‌ستۆیان دایه هاوكاربن بۆ پاراستنى ژینگه و زیادكردنى رووبه‌رى سه‌وزایى له هه‌رێمى كوردستان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژى دووشه‌ممه، 3ى حوزەیران/ یۆنیۆى2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى دارستانى سلێمانى، بەمەبەستى پارێزگاریکردن له سووتانى داره‌کانى چیاى گۆیژه و که‌مکردنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانی ئاگرکه‌وتنه‌وه، بنکه‌یه‌کى بەرێوەبەراتییەکەیان لە چیاى گۆیژە کردەوە.