مه‌سرور بارزانی و مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ كۆبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغانیش كۆ ده‌بێته‌وه
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ كۆبوونه‌وه و بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، زانیاری له باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له كۆنفڕاانسێكی میدیایی ده‌خه‌نه‌ڕوو.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (28ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی به سه‌ردانێكی فه‌رمی و له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌وڵه‌تی توركیا، گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و له به‌رایی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغلو كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆ ببێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی هەر زوو بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئێستا سەردانەکە ئەنجام دەدرێت. لەو سەردانەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا دەکرێت.