مه‌سرور بارزانی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا زۆر گرنگن
ئاشتی له سوودی هه‌موو لایه‌كه
K24 – ئه‌نقه‌ره:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانی كۆنفڕانسی میدیایی هاوبه‌شیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا زۆر گرنگن و ئێمه دژی بوونی په‌كه‌كه‌ین له شنگال و هه‌رێمه‌كه. گوتیشی: خۆشحاڵم كه ده‌بیستم توركیا به هاوكاریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان ده‌كات.
په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا له رووی مێژوویی و ستراتیژییه‌وه گرنگن. له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانماندا، باسمان له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه كرد و كۆك بووین كه ئاشتی و سه‌قامگیریی له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه.
گوتیشی: جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه، ده‌بێت له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیادا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان و بازرگانی بده‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: له گفتوگۆی چڕین له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا بگه‌ینه رێككه‌وتن و كوردستانیش ده‌بێته ده‌روازه‌ی كرانه‌وه به رووی عێراقدا.
له باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیاشه‌وه گوتی: به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردن دژی هه‌ر جۆره تیرۆرێك بێت، ده‌بێت له نزیكه‌وه هاوكاریی یه‌ك بكه‌ین و بتوانین چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه.
له باره‌ی سووریاشه‌وه گوتی: نیگه‌رانیی هاوبه‌شمان هه‌یه. زۆر دڵخۆشم كه گوێبیستی ئه‌وه‌م توركیا ده‌یه‌وێت هاوكاریی بكات له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به پێی خواستی خۆیان.
مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناوچه جیاجیاكان به زۆریی نابێت.
له باره‌ی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی شنگال، مه‌سرور بارزانی گوتی: به‌داخه‌وه ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان له شنگال نییه، ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه. له رابردوودا ئێمه دژی بوونی په‌كه‌كه بووین له شنگال و هه‌رێم. ئێمه ناكۆكین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین په‌كه‌كه له شنگال و ناوچه‌كانی دیكه هه‌بێت.