مه‌سرور بارزانی و ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌دان
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران بانگهێشتی فه‌رمی پێگه‌یشتووه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نقه‌ره، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆبوونه‌وه‌دایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به بانگهێشتێكی فه‌رمی، كه له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پێی گه‌یشتووه، سه‌ردانی توركیای كرد و سه‌ره‌تاش له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، كه‌مێك به‌ر له ئێستا، ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، پێشوازی له مه‌سرور بارزانی كرد و ئێستاش له كۆبوونه‌وه‌دان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد ئه‌مڕۆش سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، لە سەردانەكه‌دا گفتوگۆ له بارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا دەکرێت.


ئ. م