به‌ریتانیا له‌ رۆژئاوای كوردستان جێگۆڕكێ به‌هێزه‌كانی ده‌كات

له‌ شوێنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان جێگیر ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:

به‌ریتانیا هێزه‌كانی خۆی له‌ بنكه‌یه‌كی قه‌سرك له‌ ته‌لته‌مر كشاندنه‌وه‌ و له‌ ناوچه‌ نه‌وتییه‌كانی دێرزوور جێگیریان ده‌كات.

په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌ریتانیا هێزه‌كانی خۆی له‌ بنكه‌یه‌كی قه‌سرك له‌ باكووری ته‌لته‌مر كشاندنه‌وه‌ و له‌ ناوچه‌ نه‌وتییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری دێرزوور له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عومه‌ر جێگیریان ده‌كات.

ئاژانسه‌ فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی سووریاش بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و هێزه‌ ئه‌مریكییه‌ی له‌ كێلگه‌یه‌كی نه‌وتی له‌ رمێلان جێگیرببوو، به‌ره‌و ده‌ورووبه‌ری ره‌ققه‌ و حه‌سه‌كه‌ كشاوه‌ته‌وه‌.

ئ. م