داقووق.. باوکێك کوڕەکەی خۆی کوشت

بووه‌ته‌ ده‌مه‌قاڵه‌یان و له‌ ئه‌كامدا به‌ چه‌ك ته‌قه‌ی لێكردووه‌

K24 - كه‌ركووك:

لە گوندی تۆبزاوەی کاکەیی لە سنووری شارۆچکەی داقووق، باوکێك بەهۆی درووسبوونی دەمە قاڵە لەگەڵ کوڕەکەی بەچەك تەقەی لێدەکات و دەیکوژێت.

کەسێکی ئاگاداری رووداوەکە بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، کوڕەکە ناوی حەسەنە، دوای ئەوەی بەهۆی کێشەیەکەوە لەگەڵ نەجاتی باوکی دەبێتە دەمەقاڵەیان، باوکی تووڕە دەبێت و چەند فیشەکێك لەکوڕەکەی دەدات و دەسبەجێ گیان لەدەست دەدات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی: "دوای رووداوەکە هێزە ئەمنيیەکان باوکەکەیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە".

ئ. م