سایتێکی ئەمەریکی داوای لێبوردن لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
وێڕای داوای لێبوردن، راپۆرته‌كه‌ش ده‌سڕنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئەوەی سایتێکی ئەمەریکی، ناوی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-ی بە بابەتی کڕینی دوو ڤێلا لە ئەمەریکا لێکاندبوو. سایتەکە بە فەرمی داوای لێبوردنی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و بابەتەکەشی لە سایتەکەدا سڕیەوە.
سایتی کەناڵی ( الحرة)ی ئەمەریکی کە لە لایەن کۆنگرێسەوە پشتیوانیی دەکرێت لە روونکردنەوەکەیدا نووسیویەتی ”ئێمە داوای لێبوردن لە بەرامبەر ئەو هەڵەیە دەکەین و راپۆرتەکەش لە سایتەکەمان لادەدەین“.
سایته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له بنه‌ڕه‌ته‌وه به هه‌ڵه ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به بابه‌ته‌كه لكێنراوه.
بۆ بینینی داوای لێبوردنی كه‌ناڵه‌كه، كرته لێره بكه.