سانا: سوپای سووریا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی ته‌ل ته‌مر كردووه
ئاسایشی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌سه‌كه و حه‌له‌ب تا ده‌گاته ته‌لته‌مر دابین بكات
K24 – هه‌ولێر:
سوپای سووریا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی گونده‌كانی باكووری حه‌سه‌كه كرد و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپا له گونده‌كانی سه‌ر به ناحیه‌ی ته‌ل ته‌مر جێگیر بوون.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری سانای سووریا بڵاویكرده‌وه، سوپای سووریا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئاسایشی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌سه‌كه و حه‌له‌ب تا ده‌گاته ته‌لته‌مر دابین بكات.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌كانی سوپای سووریا توانیویانه فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری سوپای توركیا له باشووری خۆرهه‌ڵاتی قامشلۆ بخه‌نه خواره‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، دوێنێ یه‌كه‌كانی سوپای سووریا رووبه‌ڕووی هێرشێكی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له نزیك گوندی ته‌ل لبن بوونه‌ته‌وه.