سوپای ئێران: له ناوچه‌یه‌كی باشووری وڵات فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی تێكشكێندرا
دامه‌زراوه‌ی نه‌وت و غازی لێبووه
K24 – هه‌ولێر:
سوپای ئێران رایگه‌یاند، له ئاسمانی شاری عسلویهی باشووری ئێران، هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی توانیویانه فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی بیانی تێكبشكێنێن، كه به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و غازدا ده‌سووڕایه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فارس له زاری جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران، محمود موسه‌وی، بڵاویكرده‌وه، له ناوچه‌كانی باشووری ئێران هه‌وڵی گوماناوی له ئارادان، به‌ڵام به هۆی كارایی به‌رگری ئاسمانییه‌وه توانراوه به شێوه‌ی گونجاو ئه‌و هه‌وڵانه شكستان پێ بهێنرێت.
گوتیشی: ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی خراوه‌ته خواره‌وه، پارچه‌كانی دۆزراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی بناسرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، عه‌لی شه‌مخانی له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت.