سه‌در بۆ دیاریكردنی جێگره‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران داوای راپرسی جه‌ماوه‌ری ده‌كات
"مانای كۆتایی گه‌نده‌ڵی نییه"
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، یه‌كه‌م به‌رهه‌می "شۆڕشه" و پێویسته جێگره‌وه‌كه‌ی له ریفراندۆمێكی گشتیدا ده‌ستنیشان بكرێت.
سه‌در له باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی عادل عه‌بدولمه‌هدی له باره‌ی پێشكه‌شكردنی نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به په‌رله‌مان، ده‌ڵێت: "سوپاس بۆ خوا.. سوپاس بۆ شۆڕگشێران، سوپاس بۆ مه‌رجه‌عیه‌ت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتیوانی و پاڵشتیان كرد، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، یه‌كه‌م به‌رهه‌می شۆڕشه نه‌ك دوایین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانن كه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، به واتای كۆتاییهاتنی گه‌نده‌ڵی نییه".
سه‌در له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، پێشنیازێكی خستووه‌ته‌ڕوو، بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو باس له‌وه ده‌كات، پێویسته ئه‌و كاره "له رێگه‌ی ریفراندۆم و راپرسییه‌كی جه‌ماوه‌ری بێت".
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه پێویسته ئه‌نجوومه‌نێك بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی دابمه‌زرێت و ئه‌و كه‌سانه تێیدا ببنه ئه‌ندام كه دادوه‌ری لێهاتوو و ده‌ستپاك و بوێرن، بۆ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، كابینه‌ی حكوومه‌ت دوور له حزبه‌كان و كوتله و میلیشیاكان و پشك پشكێنه‌ی تایه‌فه‌گه‌ریی و حزب و نه‌ته‌وه‌یی پێكبهێنێت و رۆڵی دادوه‌ریی كارا بكات و له قسه‌ی بێمانای هه‌ندێك په‌رله‌مانتاران دووربكه‌وێته‌وه، كه "رۆڵیان له گه‌نده‌ڵی هیچ شتێكی وا له حكوومه‌ت كه‌متر نییه".
هاوكات داوای به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانی ئاشتیانه ده‌كات و داواش له‌وانه ده‌كات، كه هاوسۆزن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، له هۆڵی په‌رله‌مان ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگه‌كانیان.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات.
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق زیاتر و توندوتیژییه‌كانیش به‌رده‌وامن و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا زیاتر له 400 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 15 هه‌زار خۆپیشانده‌ریش بریندارن.
ئ. م