جوتیار عادل: بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێكبكه‌وین
"پێویسته له هه‌مواری ده‌ستووردا ره‌چاوی تهفوافوق و مافه‌كانی كورد بكرێت"
K24 - هه‌ولێر:
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌رێ و ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌مواركردنی ده‌ستوور به كوردستان 24 راگه‌یاند: "هه‌رچی بۆ خه‌ڵكی عێراق باش بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین، به‌ڵام هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونه و له‌باره‌ی هه‌مواری ده‌ستوور پێیوایه له‌م ده‌ستووره‌ی ئێستای عێراق باشتر نانووسرێت و پێویسته ره‌چاوی ته‌وافوق و مافه‌كانی كورد بكرێت، هه‌ر پێشهات و گۆڕانكارییه‌كیش بێته پێشه‌وه دیراسه‌ی ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش گووتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و رێككه‌وتنه له‌سه‌ر پرسه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێكبكه‌وین".