مەسرور بارزانی لەبارەی ھێرشی داعش بۆسەر كوڵەجۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە

"چەندین جار ھۆشداریمان داوە كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ھاوكاریكردنی ھەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوام بێت"

K24 - ھەولێر     

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی ھێرشەكەی شەوی رابردووی داعش بۆسەر ناحیەی كوڵەجۆ بڵاو كردەوە و رایگەیاند: " چەندین جار ھۆشداریمان داوە و كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ھاوكاریكردنی ھەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوام بێت".

لە پەیامی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "بەداخەوە دوێنی شەو لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە کفری، بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی ئاسایش شەهیدبوون و چەند کارمەندێکیش بریندار بوون. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و هیوادارم خوای مەزن بە بەهەشتیان شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".

مەسرور بارزانی رایدەگەیەنێت: "ئەم هێرشەی تیرۆریستانی داعش، نیشانی دەدات کە ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە هێشتا بە تەواوی تێکنەشکێنراوە و، ئێمەش لەمبارەوە چەندین جار هوشداریمان داوە. بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و ، کارکردن لە پێناو نەهێشتنی ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی سەرهەڵدان و چالاکبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان".

دەقی پەیامی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان:

بەداخەوە دوێنی شەو لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە کفری، بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی ئاسایش شەهیدبوون و چەند کارمەندێکیش بریندار بوون.

پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و هیوادارم خوای مەزن بە بەهەشتیان شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم .

ئەم هێرشەی تیرۆریستانی داعش، نیشانی دەدات کە ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە هێشتا بە تەواوی تێکنەشکێنراوە و، ئێمەش لەمبارەوە چەندین جار هوشداریمان داوە . بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و ، کارکردن لە پێناو نەهێشتنی ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی سەرهەڵدان و چالاکبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2019/11/30