فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى عێراق مۆڵگه‌كانی داعش له كه‌ركووك بۆردومان ده‌كه‌ن
جموجۆڵه‌كانی داعش زیادیان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
کەمێک بەرلە ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى عێراق مۆڵگه‌كانی چەکدارانی داعشیان لەپارێزگای کەرکووك بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووك، بەپەیامنێری کوردستان24ی راگه‌یاند، جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەڕۆژئاوای کەرکووك بەدی کراوە، به‌تایبه‌ت لە شارۆچکەی دووبز و لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کراوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "هێشتا زیانەکانی داعش نەزانرەوە، بەڵام ماوەیەکە لە سنوورەکە جمجۆڵیان زیادی کردووە".
لەم مانگەدا جاری دووەمە لە سنووری شارۆچکەی دووبز لەڕۆژئاوای کەرکووك هێزە عێراقییەکان چەکدارانی داعش بۆردومان بکەن.
ئ. م